ئاواز حەمید ئەفەندی ئەندامی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان بهسایتی تۆڕی ههواڵی سلێمانی ڕاگەیاند، "لیژنەكەمان پڕۆژەیاسایەكی تایبەتی لەبارەی خانەنشینی سەربازیی (ناوخۆو ئاسایش) ئامادەكردوە، بەیاسا ساڵانی خزمەت و تەمەنی خانەنشینی و موچەكانیان ڕێكخراوە".
ناوبراو وتیشی:"هەرچەندە تائێستا لەپەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاساكە نەكراوەو بەوتەی وەزیری ناوخۆیش، لەئێستادا حكومەتی هەرێم قبوڵی نییە، بەڵام تاكۆتایی ئەم خولە (30/9/2018) لەپەرلەمان تێیدەپەڕێنین".
سەبارەت بەچۆنێتی خانەنشینبونی سەربازیی و موچەكانیان، ئاواز حەمید ئاشكرایكرد، "بەگوێرەی ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكە، هەر موچەخۆرێكی وەزارەتی ناوخۆو ئاسایش تەمەنیان بگاتە 45 ساڵ و ماوەی 15 ساڵ خزمەتیان هەبێت، ئەوە دەتوانن بەكۆی موچەكانیان (بنەڕەتی، دەرماڵە) خانەنشین بن".
ئەو پەرلەمانتارە جەختیشیكردەوە، "ئێستا هەر ئەفسەرێكی هێزەكانی ناوخۆ لەهەر پلەیەكی سەربازیدابێت و چەندە تەمەنیشیان هەبێت، ناتوانن خانەنیشن بن، چونكە هەم موچەكانیان زۆر كەمدەبێتەوەو هەمیش ڕێگە بەخانەنشینبونیان نادرێت".