بزانە کەی لۆپتیگی وەک راھێنەر لەگەڵ ریاڵ یەکەم یاری دەکات؟


نەتەوە  |   17:37:32 2018-06-14  |   (183) جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیسپانیا یەکەم یاریی ریاڵ مەدرید لە ژێر راهێنەرایەتیی لۆپتیگی وەک شوێنگرەوەی زەینەدین زێدان ئاشکرا دەکەن.
A+    A-


بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی "مارکا" یەکەم یاریی ریاڵ مەدرید لە ژێر سەرپەرشتیی لۆپیتیگی وەک راھێنەری نوێ لە خولی دۆستانەی ئەمریکادا دەبێت کە بە جامی پاڵەوانەکان ناسراوە.

 

بەو پێیەش یاریەکە لە رۆژی 2018/7/28 لە شاری بۆبێلای مەکسیک ئەنجام دەدرێت و رۆژی 2018/7/31 یش لە خولی دۆستانەی ئەمریکا بەرامبەر  بە یانەی مانچستەر یونایتد دەبێت و دووەم یاریش بەرامبەر بە یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا دەبێت.

 

جێی ئاماژەیە بڕیارە ئەمشەو سەعات 8 ئەو راھێنەرە نوێیە بە ھاندەرانی ریاڵ و میدیاکان بناسێنرێت.
















زۆرترین بینراوەکان