له‌سه‌ر سوتاندنى سندوقه‌كانى ده‌نگدان 17 فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ده‌ركرا


نەتەوە  |   14:53:46 2018-06-14  |   (348) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ "ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق" له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ به‌غدا 17 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد.
A+    A-

 

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كە 17 فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ ئەو كەسانە دەركردووە كە گومانلێكراون بە ئەنجامدانی تاوانی سوتاندنی ئامێر و سندوقەكانی دەنگدان. 


وتەبێژی ئەنجومەنی داوەری وتیشی "تائێستا نۆ كەس لەو تۆمەتبارانە دەستگیركراون".


دەستگیركردنی ئەو كەسانە لەپاش ئەوەهات كە دوێنێ چوارشەممە شەش كەسی تر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیركران.
 
















زۆرترین بینراوەکان