کێشە بۆ کردنەوەی سه‌دان ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دروستدەبێت


نەتەوە  |   14:41:11 2018-06-14  |   (979) جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە شۆفێرانی سلێمانی کێشە بۆ کردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێلەکانیان دروست دەبێت و ئۆتۆمبێلەکانیان نە دەکرێتەوە نە کاردەکات، شاره‌زایه‌كی بواره‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەکانی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کێشە بۆ کردنەوەی بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ناو سلێمانی دروست بووە و به‌ كۆنتڕۆڵه‌كه‌ی نە دەرگا کراوەتەوە نە ئۆتۆمبێلەکە کاری کردووە، بەڵام پاش ماوەیەک چاک بووە، كێشه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ شۆفێرانه‌وه‌ پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌.


له‌وباریه‌وه‌ وەستا بەشدار، کلیلساز لە سلێمانی بەسایتی دواڕۆژی راگه‌یاندووه‌، ئەو کێشەیەی روویداوە پەیوەندی بەو کۆمپانیاكانەوە هەیە کە ئەو ئۆتۆمبێلەی دروستکردووە و ئەمڕۆ ژمارەیەک کەس تووشی ئەو کێشەیە بوون.


ناوبراو نمونەی یەکێک لەو شۆفێرانەی هێنایەوە کە ئەمڕۆ سەردانی کردووە و ئۆتۆمبێلەکەی بە هیچ چارەسەر نەبووە تاوەکو کلیلەکەی بۆ گۆڕیوە.
















زۆرترین بینراوەکان