وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی‌ جوڵه‌ پێكردنی‌ هێز وه‌ڵامی‌ عیراق ده‌داته‌وه‌


نەتەوە  |   14:04:12 2018-06-14  |   (1,007) جار خوێندراوەتەوە

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توركیا رایگه‌یاند، به‌نیازه‌ به‌منزیكانه‌ په‌لاماری‌ شنگال و قه‌ندیل بدات، وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌یامێك بۆ په‌كه‌كه‌و توركیاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاماده‌ین ناوبژیوانی‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ بكه‌ین، به‌ڵام نابینه‌ لایه‌نگری‌ هیچ كامیان"، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت:"عیراق هیچ داوایه‌كی‌ له‌ئێمه‌ نه‌كردوه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ توركیا ببینه‌وه‌".
A+    A-

 

پێشتر له‌ لێدوانێكدا عه‌مید یه‌حیا زوبه‌یدی وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاندبوو، "له‌ئه‌گه‌ری‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازیی توركیا بۆسه‌ر قه‌ندیل و شنگال، پێشمه‌رگه‌ له‌قه‌ندیله‌وه‌ نزیكه‌و سوپاش له‌شنگال له‌ئاماده‌باشیداین، بۆ به‌ربه‌رچه‌دانه‌وه‌ی‌ توركیا، بۆئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراقین".


له‌وباره‌شه‌وه‌ فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌، "ئێمه‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانین كێشه‌كانی‌ توركیاو په‌كه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ربكرێن، وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش نابینه‌ لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك له‌دژی‌ لایه‌نێكی‌ دیكه‌، به‌ڵام ئاماده‌ین ناوبژیوانی‌ بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌نێوانیاندایه‌".


ناوبراو وتیشی‌:"ئێمه‌ هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كمان له‌گه‌ڵ سوپای‌ عیراق له‌بواری‌ سه‌ربازیدا نییه‌، جگه‌له‌وه‌ش تائێستا هیچ داوایه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌كراوه‌، كه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ سوپای‌ توركیا ببینه‌وه‌، دواتر ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك كه‌ بكرێت بۆ كۆتاییهاتنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان توركیاو په‌كه‌كه‌".
















زۆرترین بینراوەکان