کچە پێشکەشکارێک بەهۆی جلەکانی لەڕەمەزاندا لە کەناڵەکەی دەرکرا


نەتەوە  |   13:29:29 2018-06-14  |   (1,717) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی خانمە پێشکەشکاری دیاری "عەرەب" ئەمەل عەوزی لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامە ڕەمەزانیەکەدا لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی فەرمی کوەیت لەلایەن سەرپەرشتانی کەناڵەکە دەرکرا، هۆکاری دەرکردنەکەی ئاشکرا كرا.
A+    A-

 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌باره‌ی دەرکردنی ئەمەل لە کەناڵەکە بڵاویانکردووە، هۆکاری دەرکردنی ئەو پێشکەشکارە بەهۆی جلەکانی بووە، کە ڕۆژانە گلەی و سکاڵایەکی زۆری بۆ کەناڵەکە دەچوو بەوەی، کە ئەو جلانەی ناوبراو لە بەرنامە ڕەمەزانیەکەدا لەبەر دەکات نەشیاو و ورۆژێنەرن.


 ئەمەل پێشتر لە پێگە فەرمیەکانیدا هەواڵی دورخستنەوەی لە کاری پێشکەشکاری بڵاوکردەوە وبە وتەی خۆی ئەم ڕەفتارەی کەناڵەکە بۆی شۆککەر بوو کە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا لە بەرنامەکەیدا دەرکراو بێئەوەی هۆکارەکانی بۆی باس بکەن و داوای رونکردنەوە لە کەناڵەکە و وڵاتەکەی کرد. 


ئەمەل عەوزی لە ساڵی 1989 لە کوەیت لە دایک بووە و بەشداری لە دەیان درامای عەرەبیداکردووە و هاوسەرگیری کردووە و خاوەن کچێکە و له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوەتەوە و چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی هەبووە.
















زۆرترین بینراوەکان