پاره‌ی سێ مانگی‌ مامۆستایان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت


نەتەوە  |   12:19:36 2018-06-14  |   (1,733) جار خوێندراوەتەوە

ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی‌ تایبه‌ت به‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی‌ ئه‌ركی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ خوێندنگه‌كانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی‌ شاریان له‌ئه‌ستۆدابووه‌، جێگری‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی‌ مامۆستایانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ئێستادا ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی‌ سێ مانگ بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌".
A+    A-


عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی‌ مامۆستایان ڕایگه‌یاند، "ئه‌و مامۆستا سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی‌ ئه‌ركی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كانیان له‌ناوشارو له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاردا له‌ئه‌ستۆدابووه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ی‌ كه‌ وه‌ك پاره‌ی‌ هاتوچۆ بۆیان خه‌رجده‌كرێت".


ناوبراو وتیشی‌:"بۆ مامۆستایه‌كی‌ سه‌رپه‌رشتیار كه‌ خوێندنگه‌كانی‌ ناوشار به‌سه‌ربكاته‌وه‌، بۆ هه‌ر مانگێك  75 هه‌زار دیناری بۆ خه‌رجده‌كرێت و بۆ خوێندنگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی‌ شاریش به‌گوێره‌ی‌ لیستی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كان ده‌بێت".


عه‌تا ئه‌حمه‌د له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ڕونیشیكرده‌وه‌، "ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌ست به‌خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ مامۆستایانی‌ سه‌رپه‌رشتیار كراوه‌و بڕه‌ پاره‌كه‌ش، كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ مانگه‌كانی‌ (شوبات، ئادارو نیسانه‌)و به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ خه‌رجده‌كرێت".


وتیشی:"پێشتر گرفتێك هه‌بوو له‌شێوازی‌ خه‌رجكردنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌، به‌ڵام دواتر كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌و پاره‌ی‌ هه‌رسێ مانگه‌كه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بۆ مامۆستایان خه‌رجكراوه‌، ته‌نها پاره‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ئه‌مساڵ ماوه‌ بۆ مامۆستایانی‌ سه‌رپه‌رشتیار خه‌رجبكرێت".
















زۆرترین بینراوەکان