نوێترین لێدوانی نووسینگەی عەبادی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمه‌وه‌ 


نەتەوە  |   10:04:40 2018-06-14  |   (1,452) جار خوێندراوەتەوە

سەعد حەدیسی له‌ نوێترین لێدوانیدا له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "عێراق بەردەوامە لەسەر ناردنی مووچەی بۆ هه‌رێم"، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، هیچ زانیارییەکی نییە، کە باس لە ئەگەری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات لە دوای ئەو حکوومەتەی ئێستاوە.
A+    A-

 

 سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ماڵپه‌ڕی (بەغداد ئەلیەوم)ی راگەیاندووە، حکوومەتی ئێستای عێراق بەردەوامە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


ناوبرو وتیشی: کابینەی ئێستای حکوومەتی عێراق رێککەوتنی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران کردووە و پێوەی پابەندە.


سەعد حەدیسی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، کە بەردەوامبوون لەسەر ناردن یان بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا، "کارێکی تایبەتی حکوومەتی داهاتووە و هیچ زانیارییەکمان لەبارەوە نییە".


دووپاتیشیكرده‌وه‌، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی نییە، کە باس لە ئەگەری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەو حکوومەتەی ئێستاوە، بکات.
















زۆرترین بینراوەکان