چوار جۆری تری بەکارھێنانی توێکڵی مۆز


نەتەوە  |   18:43:50 2018-06-13  |   (218) جار خوێندراوەتەوە

توێکڵی مۆز لەو بابەتانەیە کە دەکرێت بەشێوەیەکی ئەرێنی سوودی لێ ببینرێت، بەوپێیەی چەندین سوودی ھەیەو لە ھەموو بوارەکاندا هەر لە جوانکارییەوە بیگرە تا بەکارھێنانی لەنێو ماڵدا. نوێترین تاقیکردنەوەکانیش ئەوە دەردەخەن لە چوار سوودی زۆر ئەرێنیی هەیە.
A+    A-


لەبارەی ئەو چوار سوودەشەوە لە نوێترین تاقیکردنەوەدا ئەم خاڵانە بەگرنگ زانراوە:

 

1-پەینی رووەکی: توێکڵە مۆز بخەنە نێو گڵەوە تا بەشێوەیەکی ئەرێنی بەپیتی بکات.

 

2-سپیکردنەوەی ددان: ئەمەش دەبێ بەشی ناوەوەی توێکڵە مۆزەکە بھێنیت بە ددانەکانتدا بەشێوەیەکی راستەوخۆ و رۆژانەو لەگەڵ چەندین جار بەکارھێناندا دەبینیت ددان جوان و سەرنجراکێش دەبێت.

 

3-درەوشانەوەی پێڵاوەکان: ئەمەش دەبێ توێکڵە مۆزەکە بھێنیت بە پێڵاوەکانتداو دواتر بە پارچەیەک قوماشی وشک بیسڕیت.

 

4-پەڵەی دەموچاوو روخسار: توێکڵی مۆز ھاوکارە لە پاککردنەوەو نەھێشتنی پەڵەی دەموچاو و روخساردا.

 
















زۆرترین بینراوەکان