دواجار حزبە کوردییەکان بانگەوازێکی هاوبەشیان دەرکرد


نەتەوە  |   18:35:23 2018-06-13  |   (101) جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک پارتی کوردی لە باکووری کوردستان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بەناوی"هاوپەیمانێتی کورستانیی هەڵبژاردن) بڵاوکردەوەو بانگەوازی دەنگدەرانی تورکیا دەکەن دەنگ بدەن بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی زیندانیکراوی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا.
A+    A-


هەریەکە لە پارتەکانی: "بزووتنەوەی ئازادی، پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) ، پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) و پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK)  لە باکووری کوردستان لە راگەیاندراوێکی  هاوبەشیاندا داوا لە دەنگدەرانیان دەکەن لە خولی یەکەمدا دەنگ بدەن بە دەمیرتاش و دەنگ نەدەن بە کاندیدەکانی دیکە.

 

ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە ئەو لێدوان و بەیاننامانەی هەڵبژاردنی ئاکەپە لەم رۆژانەدا بڵاوی کردووەتەوە نیشانی دەدات کە درێژە بە سیاسەتە مەترسیدارەکەی دەدات و نکوڵی لە گەلی کورد دەکات و سیاسەتە رەسمییەکەی لە ناوبردن و نکوڵی کردنە لە گەلی کورد، بۆیە نابێت دەنگ بدەن بە ئەردۆغان.

 

ئەو پارتانە دەنگدەران لەوە هۆشیار دەکەنەوە کە لەئەگەری ئەنجامدانی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا هەوڵ دەدەن لەسەر بنەمای هەڵوێستێکی هاوبەش بڕیار بدەن کە دەنگ بە کام کاندید بدریت بەو ئامانجەی بتوانرێت لە مەسەلەی داواکارییە دیموکراتییەکان و ئازادیی و دادپەروەریدا بەڵێن لە کاندیدەکان وەربگیرێت.
















زۆرترین بینراوەکان