كۆمسیۆنی هەرێم وادەی دامەزراندنی كارمە‌ند رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   16:50:48 2018-06-13  |   (630) جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەكی زۆر كارمەند بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دادەمەزرێنێت و ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیارانیش وادەی دەستپێکردنی دامەزراندنەکە ئاشکرا دەکات.
A+    A-


بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كارمەندان بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێنێت، جۆرێکیان بۆ ماوەی چوار مانگە بۆ بنکە لاوەکییەکانی كۆمسیۆن کە ژمارەیان کەمە، بەڵام بەشێكی تریان بۆ ماوەی یەك رۆژە.

 

لەوبارەیەشەوە جووتیار عادل، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران بە  سایتی دواڕۆژ-ی راگەیاندووە: "كۆمسیۆن ژمارەیەكی زۆر كارمەن بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت و دەڵێت: "تەنیا بۆ ئەوانەی سەر سندوقەكان زیاتر لە 20 هەزار كارمەندانمان پێویستە، بەڵام بۆ بەشەكانی تری رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هێشتا یەكلایی نەكراتەوە".

 

هەروەها روونیدەکاتەوە کە "دوو جۆر دامەزراندن دەبێت كە بەشێوەی گرێبەست دەبێت، ئەوانەی بۆ ماوەی چوار مانگ دەبێت، ژمارەیان كەمە، بەڵام ئەوانەی تەنیا بۆ رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت ژمارەیان زۆر زۆرە".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران، ئاماژەی بەوەش داوە کە "دامەزراندنەكە ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە لە دامودەزگاكانی حكومەتدا دامەزراون، بەڵكو بۆ ئەوانەیە كە هیچ كارێكیان نییە".
















زۆرترین بینراوەکان