هاتووچۆی‌ ئه‌م ئۆتۆمبێڵانه‌ له‌م خاڵە سنوورییە راده‌گیرێت


نەتەوە  |   16:35:23 2018-06-13  |   (176) جار خوێندراوەتەوە

یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی‌ بارهه‌ڵگر لە دەروازەی سنووریی باشماخ راده‌گیرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی و بازرگانیی‌ سلێمانیش په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ شۆفێران ده‌كات لەبارەی نرخی‌ به‌نزینەوە.
A+    A-

 

لەوبارەیەشەوە شاخه‌وان به‌كر بەڕێوه‌به‌ری‌ گومرگی دەروازەی نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ ره‌زامه‌ندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی‌ بارهه‌ڵگر له‌ دەروازە سنوورییەکە راده‌گیرێت، به‌ڵام دەروازەکە بۆ هه‌ر سێ رۆژه‌كه‌ به‌ڕووی‌ گه‌شتیاراندا كراوه‌ ده‌بێت.

 

دەشڵێت: له‌ دووه‌م رۆژو سێیه‌م رۆژی‌ جه‌ژندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی‌ بارهه‌ڵگر له دەروازەکە ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م هاتوچۆدا نامێنێت.

 

لەلایەکی دیکەشەوە سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی و بازرگانی‌ سلێمانی‌ رایگەیاندووە: نرخی‌ به‌نزینی سوپه‌ر له‌ئێستادا به‌825 دینارو به‌نزینی‌ موحەسەن به ‌775 دیناره‌و هه‌رچی‌  به‌نزینی نۆرماڵیشه‌ به ‌700 دیناره‌، سه‌رجه‌م به‌نزینخانه‌كان و کۆگاکانیشیان به‌نزینی‌ پێویستیان هه‌یه‌ و له‌ رۆژانی‌ جه‌ژندا هیچ گرفتێكیان نابێت لەڕووی نرخەوە.

 

جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە به‌رده‌وام لیژنه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه‌ و له ‌رۆژانی‌ جه‌ژندا به‌دواداچوون بۆ نرخی‌ به‌نزین و كوالێتی‌ و ئۆكتانه‌كه‌ی‌ ده‌كرێت.
















زۆرترین بینراوەکان