کێشە لە نێوان سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و راهێنەرە نوێیەکەی ریاڵدا سەری ھەڵدەدات


نەتەوە  |   16:23:24 2018-06-13  |   (181) جار خوێندراوەتەوە

بڕیار بوو ئەمرۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ ھەریەک لە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و راھێنەری بەڵام کۆنگرەکە دواخرا و کێشەیەکی گەورەش بەھۆی راھێنەری ھەڵبژاردەکەوە دروست بووە.
A+    A-


وەک پێشتر راگەیەندرابوو، بڕیارە لۆپتیگی  ئەرکی راهێنەرایەتیی تیپی تۆپی پێی یانەی ریاڵ مەدرید بگرێتە ئەستۆو ببێتە شوێنگرەوەی زەینەدین زێدان، ئەوەش بووەتە مایەی نیگەرانیی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاو هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەو پێیەی ناوبراو هێشتا راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیەیە.

 

 بە پێی نوێترین ھەواڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوای لە لۆپتیگی راھێنەر  کردووە پێش دەستپێکردنی مۆندیال دەست لەکاری راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە بکێشێتەوە، ھەرچەندە ئەوە کێشەی زیاتر بۆ ئەو ھەڵبژاردەیە دروست دەکات، بەڵام سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ و راوێژکاری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا سوورن لەسەر لابردنی لۆپتیگی.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵیش هۆکاری نیگەرانییەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ناوبراو پێش دەستبەرداربوونی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئیسپانیا، لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریددا رێککەوتووە تا شوێنی زەینەدین زێدان بگرێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان