یەکێتی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هۆشداریی دەدات


نەتەوە  |   15:55:20 2018-06-13  |   (149) جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و دووبارە ئەنجامدانەوەی ئەو پرۆسەیەوە یەکێتی  هۆشداریدەدات و ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: " لایەنە براوەکان قبوڵی ئەوە ناكەن".
A+    A-


هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەولێر، رایگەیاندووە: پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكانیش لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە بەڕەسمی یەكلایی دەكرێتەوەو بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت.

 

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "تائێستا هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بۆ ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست و هەڵوەشاندنەوەی بەشێكی دەنگەكان لەئارادا نییە".

 

جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە کە چارەسەری كێشەكان گەڕانەوەیە بۆ دەستوورو یاساكان  و دەشڵێت: "چەند رێكکەوتنێك هەیە كە هەرسێ سەرۆكایەتییەكە لەهەوڵدان بۆئەوەی  كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە چارەسەر بكەن".

 

ئەو سەركردایەتییەی یەكێتی، هۆشداریش لە جێبەجێكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان دەدات و دەڵێت: "پرۆسەكە ئەسەری رەجعیی هەیەو پرۆسەکەش بەكەسانی دۆڕاو هەڵناوەشێتەوە، لەكاتێكدا هەموو لایەنەكان بە نەخشەڕێگای دەستوور رازین، بەڵام بڕیاری نادروست هیچ لایەنێك لەگەڵیدا نییە، پەرلەمانێكیش كە بەشێكی زۆریان دۆڕاوەكانن بڕیاری نادروست بدەن، لایەنی براوە قبوڵی ناكات".
















زۆرترین بینراوەکان