دە‌ستگیركردنى زیاتر لە 60 تۆمە‌تبار رادە‌گە‌یە‌نرێت


نەتەوە  |   15:36:55 2018-06-13  |   (141) جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا تیمەكانى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان 61 تۆمەتباریان دەستگیركردووەو بەڕێوەبەرى پۆلیسی هەولێریش وردەکاریی دەستگیرکردنەکان ئاشکرا دەکات.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/6/13 عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەرى گشتیی پۆلیسى پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی دواڕۆژ رایگەیاندووە: "لە دوو مانگى رابردوودا 41 تاوانى كوشتن و دزیكردن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراوە.

 

دەشڵێت: "بەهۆى ئەنجامدانى ئەو تاوانانەوە 61 كەس دەستگیركراون كە 9 كەسیان بەهۆى كوشتنى هاووڵاتیان و بەرپرسێكى وەزارەتى پێشمەرگەوە بووە".

 

ئاماژەشى بەوە داوە کە ئەو 9 كەسەى بەهۆى ئەنجامدانى تاوانى كوشتنەوە دەستگیركراون بەپێى ماددەى 406 لە یاساى سزادانى عیراقى دادگایی كراون و بڕیارى زیندانیكردنیان تا مردن بۆ دەرچووە.

 

هەروەها 39 تۆمەتبارى تر لەسەر ئەنجامدانى تاوانى دزیكردن و دوو تۆمەتبارى تریش لەسەر دزینى ئۆتۆمبێل دەستگیركراون كە ئەوانەش بە ماددەى 404 و 442 دادگاییكراون.
















زۆرترین بینراوەکان