كه‌ش و هه‌وای رۆژی پێنجشه‌ممه‌


نەتەوە  |   12:09:50 2018-06-13  |   (235) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.
A+    A-

 

به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، له‌ئه‌نجامی  كاریگه‌ری به‌رده‌وامی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 13/6/2018 ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشوری كوردستان سامال ده‌بێت.


هاوكات به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگا هه‌ولێر 38 پله‌، له‌سلێمانی 36 پله‌ و دهۆك 37 پله‌و له‌پارێزگای كه‌ركوك 39 پله‌ ده‌بێت به‌و پێیه‌ش به‌ به‌راورد به‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ دوو بۆ سێ پله‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌.


زانیاری زیاتر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسیدایه‌:
















زۆرترین بینراوەکان