واده‌ی‌ پێدانی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستكاری‌ ده‌كرێت


نەتەوە  |   11:32:19 2018-06-13  |   (2,161) جار خوێندراوەتەوە

لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌پێدانی‌ موچه‌ به‌هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ پێشێلكردووه‌"، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ چواره‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت".
A+    A-

 

قادر ڕه‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: له‌بڕیاری ژماره‌ 19ی په‌رله‌ماندا بڕگه‌یه‌كی‌ تێدا جێگیركراوه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ پێویسته‌ له‌ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بێت، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌و  بڕگه‌یه‌ی پێشێلكردووه‌ و كاری‌ پێنه‌كردوه‌.


ناوبراو وتیشی: پێشتر چه‌ندجارێك ئه‌و به‌لێنه‌دراوه‌، كه‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت به‌تایبه‌ت دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ شه‌ڕی‌ داعش، به‌ڵام كاری‌ پێنه‌كراوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت بۆ ئه‌م مانگه‌ له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ چواره‌وه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ جێبه‌جێبكرێت.


ئاشكراشیكرد، به‌دواداچوونمان كردووه‌ و حكومه‌ت به‌لێنیداوه‌، كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ 30 رۆژجارێك بدرێت و چیتر موچه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دوانه‌كه‌وێت.


قادر ڕه‌زگه‌یی له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو،"له‌ئێستادا داهاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم زیادیكردوه‌ و هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ دواخستنی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نه‌ماوه‌، به‌تایبه‌ت ئێستا مانگانه‌ 317ملیار دینار له‌به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ده‌كرێت و  25 ملیۆن دۆلاری‌ هاوپه‌یمانانیش دێت سه‌رباری زیادكردنی‌ داهاتی‌ ناوخۆ كه‌ له‌ 150ملیار دیناری‌ مانگانه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان