بڕیارێكی نوێ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌


نەتەوە  |   10:43:45 2018-06-13  |   (805) جار خوێندراوەتەوە

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له‌15ی ئه‌م مانگه‌وه‌، "بۆماوه‌ی چوار مانگ باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ دانرێت"، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "نه‌ته‌وه‌" كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان و پێشخستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌دانانی باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ته‌ماته‌".


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ڕۆژی 15ی 6ی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا 15ی 10ی 10ی 2018، بڕی 350 دینار بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌ باج وه‌رده‌گیرێت.
















زۆرترین بینراوەکان