دادگای فیدراڵی ده‌رباره‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بڕیاریدا


نەتەوە  |   10:02:17 2018-06-13  |   (302) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند: "ناتوانین جێبەجێکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رابگرین. پێویستە بۆچوونی بەرامبەر وەربگیرێت تاوەکو بڕیار بۆ راگرتنی کارکردن بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەربکرێت".
A+    A-

 

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌یاد سامۆك وته‌بێژی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 13/6/2018 دادگای فیدراڵی‌ عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مدحت مه‌حمود كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی ئه‌نجام ده‌دات  سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی‌ بڕیاری تایبه‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ سێیه‌می‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ژماره‌ 45ی ساڵی‌ 2013.


وتیشی: دادگای‌ فیدراڵی دوای‌ راوژێكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌ده‌ركردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ و وه‌رگرتنی‌ بۆچوونی‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر تانه‌دان له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌، ئه‌وكات بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ ده‌دات.


له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا ناتوانین جێبه‌جێكردنی‌ هه‌مواری یاسای‌ هه‌ڵبژاردن رابگرین، بۆیه‌ پێویسته‌ بۆچوونی‌ به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت تابڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ بدرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان