عه‌بادی له‌ باره‌ی ئۆپراسیۆن له‌ دژی په‌كه‌كه‌، په‌یامێك ده‌داته‌ توركیا


نەتەوە  |   00:49:42 2018-06-13  |   (311) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، "رێگە بە تورکیا نادەین، کە له‌ناو خاكی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات".
A+    A-

 

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیارنی عێراق رەتیشیکردەوە کە لەگەڵ توركیا هیچ ڕێككه‌وتنێكیان له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له‌ناو خاكی عێراق هەبێت.


سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە قەندیل و داگیرکردنی ناوچەکە پێی وابوو کە تەنیا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.


 ئەم قسانەی عەبادی دوای لێدوانەکانی وەزیری بەرگری تورکیا دێت کە  وتبووی، ڕەزامەندییان لە عێراق و ئێران وەرگرتووە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە لە چیاکانی قەندیل.
 
















زۆرترین بینراوەکان