با ئەوانەی خوێنی لوتیان بەردەبێت ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن


نەتەوە  |   22:00:10 2018-06-12  |   (254) جار خوێندراوەتەوە

زۆربەمان بە هۆکاری جیاجیا دووچاری خوێن بەربوونی لوت دەبینەوەو هەندێک جار کورتخایەنەو هەندێک جاریش درێژخایەن دەبێت، چەند رێنماییەک هەن ئەگەر پەیڕەو بکرێن ئەوا سودی دەبێت بۆ زوو وەستانەوەی خوێن بەربوونەکە،
A+    A-

 

پێویستە لەکاتی خوێن بەربووندا ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکەین، ئەگەر ھەر چارەسەر نەبوو، ئەوا  پێویستە ئەو کەسە بگەیەنرێتە لای پزیشک.

 

1-پێش ھەموو کارێک سەر بە بەرزی رابگرە.

 

2-ئاوی سارد بەکاربھێنەو بیکە بەسەردا، ئەگەر پێویستی کرد پارچەیەک سەھۆڵ بخەرە سەر بەشی سەرەوەی لوت.

 

3-پارچەیەک لۆکە بھێنەو بیکەرە سرکەی سێوەوەو ھەوڵبدە خوێنی لوتی پێ بسڕیت و بیھێنیت بە چواردەورەکەیدا.

 

4-کەمێک گەڵای رێحانە بھاڕەو کەوچکێکی گەورە لیمۆی تێبکە، پاشان بۆنەکەی ھەڵمژە.

 

5-پیازێکی گەورە بھێنەو بەھەموو تواناتەوە ھەوڵی ھەڵمژینی بدە.

 

6-گەڵای مەعدەنوس بھاڕەو شەربەتی لیمۆی تێبکەو ھەوڵبدە بۆنەکەی هەڵبمژە.

 

7-کەمێک ھەنگوین بدەیت لە ناوەوەی لوت خراپ نییە.
















زۆرترین بینراوەکان