وێنە... شوێنگرەوەکەی زەینەدین زێدان بناسە


نەتەوە  |   20:47:13 2018-06-12  |   (192) جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا بە شێوەیەکی رەسمی ئاشکرا کرا کە لۆپتیگی راھێنەری ئێستای ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەرکی راھێنانی ریاڵ مەدریدی وەرگرتووەو رێککەوتنەکەش کراوە و بۆندەکەش بۆ ماوەی ٣ وەرزە.
A+    A-

 

 لۆپتیگی کێیە ؟

 

لۆپتیگی لە رۆژی  ١٩٦٦/٨/٢٨ لەدایک بووە ، پێشتر وەک گۆڵچی یاریی کردووەو لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩١ لە یانەی ریاڵ مەدرید بووە، بەڵام ئەو تەنھا یەک یاریی فەرمی بۆ ئەو یانەیە کردووە، بەڵام دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٧ چۆتە یانەی بەرشەلۆنەو لەو یانەیەش تەنھا لە ٥ یاریی فەرمیدا یاریی کردووە، بۆیە وەک ژیانی وەرزشی گۆڵچییەکی لێھاتوو نەبووە.

 

 لە کاری راھێنانیشدا پێشتر راھێنەری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی و ریاڵ مەدریدی B واتا تیپی کاستیاو یانەی رایۆ ڤالیکانۆ بووەو ئێستاش راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیایەو دوای مۆندیالیش دەبێتە راھێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی یەکەم.

 
















زۆرترین بینراوەکان