پارەی ھاندان دابەشدەکرێت


نەتەوە  |   14:38:59 2018-06-12  |   (1,177) جار خوێندراوەتەوە

سەبارەت بەپارەی ھاندانی مامۆستایان داواکاریەکی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکرێت و مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانیش جەختدەکاتەوە، "چاوەڕواندەکرێت پارەی ئەو مانگەی ھاندان کە ماوە خەرجبکرێت بەمنزیکانە".
A+    A-

 

نەورۆز عەلی ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان ڕایگەیاند، "بەئامانجی دانانی بەرنامەو پلانێکی گشتگیر بۆ ساڵی داھاتوی خوێندن دوای کۆتاییھاتنی پشوەکانی جەژنی ڕەمەزان زنجیرەک کۆبونەوە ئەنجامدەدەین، بۆ ئەوەی ساڵی نوێی خوێندن بکەینە ستانداردی جیھانی، چونکە سێ ساڵە ڕۆژەکانی خوێندنمان زۆر کەمبۆتەوە".


ناوبراو سەبارەت بەپارەی ھاندان بۆ مامۆستایان بۆ ساڵی داھاتوی خوێندن مامۆستا وتی:"بەھۆی ئەوەی موچە بەرەو باشبون دەڕوات، چاوەڕواندەکرێت پاشەکەوتی موچە نەمێنێت، بەو ھۆیەوە بۆساڵی داھاتوو ئەو ھاندانە بۆ مامۆستایان نامێنێت، بەڵام لەئێستادا پارەی مانگێکی ھاندانەکەمان وەرنەگرتوە".


نەورۆز عەلی له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"بۆ وەرگرتنی پارەی ھاندانی ئەو مانگەی ماوە، دواکۆکی لەسەر خەرجکردنی دەکەین و بەمافی مامۆستایانی دەزانین، داواشمان لەوەزارەتی دارایی کردوە ئەو مانگەی ھاندان خەرجبکرێت، بۆیە چاوەڕواندەکرێت بەمزوانە خەرجبکرێت".
















زۆرترین بینراوەکان