شێوازی سەردانیکردن بۆ لای زیندانانیان لە رۆژانى جەژندا ئاشکرا کرا


نەتەوە  |   14:11:15 2018-06-12  |   (1,386) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی "چاکسازی گەورانی سلێمانی" شێوازی سەردانی زیندانیانی بۆ ڕۆژانی جەژن ئاشکراکرد و کاتەکانی سەردانیشی بۆ کەسوکاری گیراوان ڕاگەیاند.
A+    A-

 

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكردۆته‌وه‌، یەکەم ڕۆژی جەژن بەھیچ شێوەیەک ڕێگە بەسەردانی گیراوان نادرێت، بەڵام لەڕۆژی دوەمی جەژنەوە سەردانیکردن بۆلای سزادراوان دەستپێدەکات و بلۆکی یەک بەشی پێشوازی بەڕێکردن دەبێت. 


هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی چاکسازی گەورانی سلێمانی هاتووە، سێیەم ڕۆژی جەژنی تایبەت دەکرێت بەسەردانیکردن بۆ سزادراوانی بلۆکی دوو، واتە ئەو سزادراوانەی بەسزای لەسێدارەدان سزادراون.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سەردانیکردن تەنھا بۆ کەسوکاری پلە (١و٢) دەبێت، پێویستە ھاوڵاتی لەکاتی سەردانیکردندا پێناسی باری شارستانی پێبێت، جگە لەو دوو ڕۆژەش ھەفتەی داھاتوو سەردان ناکرێت.


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هەر ئەمڕۆ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ردانی كردنی گیراوانی له‌ چاكسازییه‌كان بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه ڕایگەیاند، كه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن چاوپێكه‌وتن نییه، دووەم رۆژی جەژن چاوپێکەوتن تەنها بۆئافرەتانە و سێ یەم رۆژی جەژن چاوپێکەوتن بۆ پیاوانە.


 
















زۆرترین بینراوەکان