مەترسیەک لەسەر موچەی سەرجەم ھێزە ئەمنیەکان دروستدەبێت


نەتەوە  |   11:00:23 2018-06-12  |   (7,050) جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی ئاسایش و ناوخۆو ئەنجومەنە خۆجیەکان لەپەرلەمانی کوردستان مەترسیەک سەبارەت بەموچەی سەرجەم ھێزە ئەمنیەکان لەھەرێم ئاشکرادەکات، سەرۆکی لیژنەکەش جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "بۆ موچەی مانگی سێی ھێزە ئەمنیەکان ھیچ گۆڕانکارییەک لەڕێژەی پاشەکەوتەکەیان ناکرێت".
A+    A-

 

ئەیوب عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆو ئەنجومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، "حكومەتی هەرێم بەنیازە بابەتی دەرماڵەی موچەخۆران لەپەرلەمانەوە ڕێكبخاتەوە، كە تێیدا هێزە ئەمنیەكان زەرەرمەندی یەكەم دەبن ئەگەر دەرماڵەكان بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیاساییەی ئامادەكرابوو پەسەندبكرێت".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی:"حكومەت دەیەوێت دەرماڵە كەمبكاتەوەو لەهەمانكاتدا ڕایبگەیەنێت سیستمی پاشەكەوتی موچە هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام ئێمە وەك پەرلەمان ڕێگە بەو هەنگاوە نادەین".


ئاشكراشیكرد، "پۆلیسێك دادەمەزرێت بە 168 هەزار دینار، بەڵام دەرماڵەی مەترسی هەیە كە بڕەكەی نزیكەی 300 هەزار دەبێت و جگەلەوەش دەرماڵەی خواردنی پێدەدرێت كە بەهەمانشێوە بڕەكەی 300 هەزار دینارە".


سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لەپەرلەمانی كوردستان پێیوایه‌، "ئەگەر گۆڕانكاری لەبابەتی دەرماڵەدا بكرێت، سەرجەم هێزە ئەمنیەكان زەرەرمەندی یەكەم دەبن كە بەشێكی زۆری موچەكەیان لەدەرماڵە پێكدێت".


جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "بۆ موچەی هێزەكانی پۆلیسی پاسەوانی و  لیواكانی نەوت و گازیش، ڕێژەی پاشەكەوتەكەیان گۆڕانكاری تێداناكرێت و هاوتای موچەی هێزە ئەمنیەكان ناكرێت، هەرچەندە پێشتر ئەو بەڵێنەیان پێدرابوو، بەڵام بۆ ئەم مانگەش دەستكاری ناكرێت".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،"حكومەت پارەی پێویستی لەبەردەستدا نییە كە بتوانێت گۆڕانكاریی لەڕێژەی پاشەكەوتی موچەی هێزە ئەمنیەكاندا بكات، وەك دەبینین مانگانەش بۆ دابینكردنی موچە، پشت بەپارەكەی بەغدا دەبەستێت كەبۆی ڕەوانە دەكرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان