فه‌رمانێكی نوێ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ 


نەتەوە  |   10:47:57 2018-06-12  |   (1,470) جار خوێندراوەتەوە

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، چەند بڕیارێکی سەبارەت بە"قەزای دوکان" دەرکردو فەرمانیکردوە بەجێبەجێکردنیان، قائیمقامیەتی قەزاکەش رایده‌گه‌یه‌نێت، "خەڵکی دوکان ساڵانێکی زۆرە چاوەڕوانی ئەو بڕیارە بون".
A+    A-

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی خەڵکی دوکان دەرکردو بەفەرمانێک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردوە بۆ جێبەجێکردن.


فەرمانەكه‌ی قوباد تاڵەبانیدا، کە رۆژی دووشه‌ممه‌ ١١/٦/٢٠١٨ دەرکراوە ھەشت بڕیاری لەخۆگرتوەو تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌"خانوە بێ تاپۆکانی ناو نەخشەی بنەڕەتی سنوری شارەوانی دوکان تاپۆ دەکرێن، ھەروەھا ئەو دوکانانەی لەساڵانی ڕابردودا دروستکرابون و بەناوی شارەوانیەوە مابون تاپۆدەکرێن".


ناوبراو بڕیاریداوە ئەو زەویانەی بەتاڵن لەسنوری شارەوانی، لەنێوان کەلاوەو خانوەکاندا، بەگوێرەی یاسای ٣٢ی ساڵی ١٩٨٦ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و کێشەی ھاوڵاتیانی گەڕەکی باسکەباریک (سەر بەحرەکە)و گەڕەکی ئاشتی کە پێشتر خانویان ھەبوەو ڕاگوێزراون، قەرەبوو دەکرێنەوە بەپێدانی زەوی بەسودوەرگرتن لەزانیاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان.


له‌فه‌رمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌وه‌، پێدانی دەسەڵاتی چاککردن و ڕاستکردنەوەی ھەڵەی (ناو) دراوە بەبەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەکان و سەرۆکی شارەوانی سەنتەری پارێزگان، چونکە پێشتر ئەو دەسەڵاتە لەئەنجومەنی وەزیران بووە.


لای خۆشیه‌وه‌ قائیمقامیەتی قەزای دوکان لەوبارەیەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بەپێی بڕیارەکانی تاڵەبانی و ھەر بۆ بەرچاوڕونی زیاتری ھاوڵاتیانی قەزای دوکان، داھات و ئەو بڕە پارەیەی کە وەردەگیرێت لەھاوڵاتیان، بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان سنوری شارەوانی دوکان سەرفدەکرێتەوەو ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت.
















زۆرترین بینراوەکان