سەرمایەدارێکی بەرشەلۆنە باس لە قۆناغی دوای میسی دەکات


نەتەوە  |   21:20:48 2018-06-11  |   (205) جار خوێندراوەتەوە

ڤیکتۆر فۆنت یەکێک لە سەرمایەدارە بەناوبانگەکانی شاری بەرشەلۆنە کە بڕیارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی یانەکە بپاڵێوێت، لەبارەی قۆناغی دوای میسی-یەوە نهێنییەک دەدرکێنێت.
A+    A-


ڤیکتۆر رایگەیاندووە: دەبێت کار بۆ ئەوە بکەین کە بەرشەلۆنەی دوای میسی چی لێبکەین و دەڵێت: "نابێت رێگە بدەین  وەک یانەی میلان تیپەکەمان بە نەمانی ئەم ئەستێرانەی ئێستا بڕوخێت و راشیگەیاندووە کە دەبێت بیر لە بەرشەلۆنەی ساڵی ٢٠٣٠ بکرێتەوە.

 

هەروەها رایگەیاندووە: ئەم یانەیە لە مەترسی دوای نەمانی میسی-دایەو وتی: "دەبێت لە ئێستاوە کار بۆ دوای ئەم نەوەیە بکەین و نەھێڵین بەرشەلۆنە ھەرەس بھێنێ".  
















زۆرترین بینراوەکان