سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی خواردنی هێلكە لە ژەمی بەیانیاندا


نەتەوە  |   21:02:15 2018-06-11  |   (211) جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە خواردنی هێلكە لە ژەمی بەیانیاندا چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، لەوانەش توانای كاركردنی مێشك و چالاكبوونی زیاتر دەكات.
A+    A-

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێی فینلەندی كە تێیدا لێكۆڵینەوە لەسەر سیستەمی خۆراكیی نزیكەی 2 هەزار و 500 كەس كە تەمەنیان لەنێوان ٤٢ بۆ ٦٠ ساڵان بووە كراوە، خواردنی هێلكە لە ژەمی بەیانیاندا توانای كاركردنی مێشك و چالاكبوونی زیاتر دەكات.


هەروەها خواردنی بەردەوامی هێلكە لە ژەمی بەیانیاندا چەوری خوێن دادەبەزێنێت و دڵەراوكێ كەمدەكاتەوە و كاریگەری ئەرێنیشی لەسەر پێست و قژ هەیە.


لێكۆڵینەوەكە دەریشیخستووە، خواردنی هێلكە لەو ژەمەدا كاریگەرییەكی ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی مێشكی ئەو كەسانەی نەخۆشی ئەلزایمەریان هەیە.


جێی باسە پێشتر توێژینەوەیەكی تر سەلماندبووی، رۆژانە خواردنی هێلكە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك بە رادەی لە 12% كەمدەكاتەوە .
















زۆرترین بینراوەکان