وەزارەتی رۆشنبیری بڕیارێکی نوێی لەسەر كه‌ناڵه‌كه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر دەرکرد


نەتەوە  |   13:25:13 2018-06-11  |   (3,914) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر "بێڕێزیكردن" به‌ ژنان، كه‌ناڵی سروشت داخرا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌مڕۆ بڕیاریدا كه‌ناڵه‌كه‌ بكاته‌وه‌، به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

هه‌رچه‌نده‌ دوێنێ له‌سه‌ر "بێڕێزیكردن" به‌ ژنان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڕیاریدا كه‌ناڵی سروشت، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ره‌ دابخات، به‌ڵام بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كه‌ناڵه‌كه‌ بكرێته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ و راگه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌سایتی دواڕۆژی راگه‌یاندوه‌ "بڕیاره‌ كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یران، كه‌ناڵه‌كه‌ بكرێته‌وه‌".


ناوبراو وتیشی "كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ به‌و مه‌رجه‌ بووه‌، كه‌ مه‌لا مه‌زهه‌ر به‌ڵێننامه‌ی له‌لای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پڕكرده‌وه‌ و به‌ڵێنیداوه‌ پابه‌ندبێت به‌سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری".
















زۆرترین بینراوەکان