بانكی‌ هه‌رێم په‌یامێك تایبه‌ته‌ به‌موچه‌ی‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینان راده‌گه‌یه‌نێت


نەتەوە  |   12:55:25 2018-06-06  |   (7,661) جار خوێندراوەتەوە

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ "هه‌رێم" ئاماده‌یی‌ خۆی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ پیشانده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ئێستا كه‌ كاتی‌ ناردنی‌ پاره‌ی‌ به‌غدا نییه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بخرێته‌سه‌ر حساب بانكی‌ هه‌رێم هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ دواكه‌وتنی‌  موچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ دیكه‌ دروستنابێت".
A+    A-

 

حاجی عابد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ ئاماده‌كاری‌ ته‌واومان كردوه‌ بۆ گه‌یشتنی‌ پاره‌ی‌ به‌غداو دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ خشته‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییدا ڕانه‌گه‌یه‌نراون كه‌ پێش جه‌ژن موچه‌یان پێبدرێت".


ناوبراو وتیشی‌:"له‌ڕوی‌ ژمێره‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك دروستنابێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ به‌غدا له‌ئێستادا كه‌ كاتی‌ ناردنی‌ پاره‌ نییه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ دیكه‌ بۆ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ بخاته‌سه‌ر حساب بانكی‌ هه‌رێم".


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم له‌هه‌ولێر له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ""ئێمه‌ش له‌چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌داین له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌فه‌رمی‌ ئاگاداربكرێینه‌وه‌ بۆ ناردنی‌ پاره‌كه‌، چونكه‌ تائێستا هیچ شتێكمان له‌به‌غداوه‌ پێنه‌وتراوه‌ كه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ دیكه‌ بۆ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینی‌ بخاته‌سه‌ر حساب بانكی‌ هه‌رێم یاخود نا".


به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌، له‌ئێستادا ژمێریاری‌ خانه‌نشینی‌ هه‌رێم و  وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ لیستی‌ موچه‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن، تاوه‌كو هه‌ركاتێك به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشاندا بۆ ناردنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ دیكه‌، ئه‌وان ئاماده‌بن تاوه‌كو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌كانیان بكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان