فراكسیۆنی پارتی سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   14:23:13 2018-06-01  |   (13,364) جار خوێندراوەتەوە

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مان، ڕاگه‌یاندراوێك له‌باره‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ و خانه‌نشینان، بڵاوده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ فراكسیۆنی پارتی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و هێزه‌کانی ناوخۆ و خانه‌نشینان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌ت له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک بێت، به‌ر له‌جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ وخانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌ش بکرێت. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی بڕیاری ژماره‌ ١٩ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێت، پێشمه‌رگه‌ له‌ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می دابه‌شکردنی مووچه‌ بێت نه‌ک له‌ کۆتایی.

 

ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌:

 

فراکسیۆنی پارتی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و هێزه‌کانی ناوخۆو خانه‌نشینان، دڵنیا ده‌کاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌ت له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک بێت، به‌ر له‌جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ وخانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌ش بکرێ،هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی حکومه‌ت دڵنیاکراوینه‌ته‌وه‌ که‌،به‌پێی سیسته‌می تازه‌ ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچه‌ دابه‌ش ده‌کرێ،به‌ڵام دیسان پێشمه‌رگه‌ کوردستان پارێزه‌کان و هێزه‌ ئاسایش پارێزه‌کان وخانه‌نشینانی به‌ڕێز دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌،هه‌وڵ وتواناو فشاره‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جارێکیتریش ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌پێی بڕیاری ژماره‌ ١٩ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێ،پێشمه‌رگه‌ له‌ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می دابه‌شکردنی مووچه‌ بێت نه‌ک له‌ کۆتایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ و فشارو به‌دواداچوونه‌کانی فراکسیۆنی پارتی به‌رده‌وامن و به‌رده‌وام ده‌بن.

فراکسیۆنی پ،د،ک
١/٦/٢٠١٨
 
















زۆرترین بینراوەکان