دابەشکردنی موچەی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی هه‌رێم پێشدەخرێت


نەتەوە  |   00:04:26 2018-05-29  |   (18,723) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی "ناوخۆی" حکومەتی ھەرێم داوا لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم دەکات دەستکاری خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکان بکات، ڕاوێژکارێکی ئەو وەزارەتەش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ورد ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادەکاری کردوە تا بەر لەجەژنی ڕەمەزان، موچەی مانگی ٣ی سەرجەم وەزارەتە مەدەنییەکان، جگە لە ھێزە ئەمنییەکان دابەشبکات.


له‌وباریه‌وه‌ لیوا سەعید محەمەد، ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم، ڕایگەیاند: لەبەرئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا موچەی مانگی ٢ی وەزارەتی ناوخۆ دابەشکراوە، چاوەڕوان ناکرێت بەر لەجەژنی ڕەمەزان موچەی مانگی ٣ وەربگرن.


ناوبراو وتیشی:"بەوپێیە بێت، موچەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان، بەڵام داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە، لەگەڵ وەزارەتە مەدەنییەکانی تر، موچەکەی ئێمەش بەر لە جەژنی رەمەزان دابەشبکرێت.


سەبارەت بەڕیزبەندی خشتەی موچەی وەزارەتەکانیش، لیوا سەعید محەمەد له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاشکرایکرد: پێشتر وەزارەتی ناوخۆو ھێزە ئەمنیەکان لەسەرەتای خشتەی دابەشکردنی موچە بوون، بەڵام بەھۆی گۆڕانکارییەکانەوە، خرانە دواوەی خشتەکەوە.
















زۆرترین بینراوەکان