ئه‌گه‌ر دووكه‌ڵی گۆشتی برژاو هه‌ڵمژی، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟


نەتەوە  |   12:40:59 2018-05-28  |   (3,561) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجامی توێژینەوەیەک نوێ ده‌ریخستووه‌، تەنیا وەستان نزیک ئەو دووکەڵەی لە گۆشتی برژاو بەرز دەبێتەوە و هەڵمژینی، "کاریگەری لەسەر دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی هەیە".
A+    A-

 

گۆڤاری "زانست و تەکنۆلۆژیای ژینگەیی"، توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوكردۆته‌وه‌، کە تێیدا باس له‌وه‌كراوه‌ وەستان بەدیار دووکەڵی گۆشت بژاندنەوە و هەڵمژینی دووکەڵەکەی، کاریگەری راسته‌وخۆی هەیە لەسەر دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ کاریگەریه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئەو گۆشتە برژاوەی، کە دەخورێت بۆ سه‌ر جه‌سته‌.


به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، ئەو گۆشتەی بە خەڵووز دەبرژێت، پلەکەی لە نێوان 300 بۆ 400، پلەی فەرنهایتە، ئەمەش مادەیەکی کیمیایی دروستده‌كات، کە پێی دەوترێت، بۆنی هایدرۆکاربۆنات(PAHs)، كه‌ وادەکات بازدانێکی جێنی دروست بکات، بۆ خانەی شێرپەنجەیی.
 
















زۆرترین بینراوەکان