ئه‌كته‌رێكی درامای وێستگەی تەکسی گیانی له‌ده‌ستدا


نەتەوە  |   11:10:04 2018-05-28  |   (5,578) جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێکی درامای وێستگەی تەکسی بەهۆی "رووداوێکی هاتوچۆوە" گیانی لەدەستدا.
A+    A-

 

ئاردا ئوزیر ئەکتەری تورکیا ناسراو بە ئەفسەر توڵگایی و پاڵەونی درامای كۆمیدی وێستگەی تەکسی لەتەمەنی 40ساڵیدا به‌هۆی روداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.


ئاردا ئوزیر ناسراو بە تولگایی، لە ساڵی 1978 لە شاری ئیزمیری تورکیا لە دایک بووە، بەشی هونەرە جوانەکان لە زانکوی دوکوز تەواو کردوە، ئەم هونەرمەندە بەشداری لە 20 فیلم و درامادا کردوە و یەکەم بەرهەمی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997 و بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی درامایی (نرخی خوشەویستی) ناوبانگی دەرکرد.
















زۆرترین بینراوەکان