یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکرێت


نەتەوە  |   21:08:42 2018-05-27  |   (4,776) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هەریەک لە سعودیەو دیوانی وەقفی سوننی و مەرجەعە شیعەكانی عیراق و وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رۆژی پێنجشەممە 17/5/2018یان وەک یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد فەلەكناسێك-یش دەڵێت: "رەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت".
A+    A-


لەوبارەیەوە سادق عەتیە، فەلەكناسی عیراق لە روونكردنەوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك رایگەیاندووە: "مانگی رەمەزانی پیرۆز ماوەكەی 29 رۆژ دەبێت، ئەوەش بەپێی ئەو زانیارییە فەلەكیانەی کە بەدەستیهێناوە".

 

هیلالی مانگی شەوال لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 28ی رەمەزان بە رواری 13/6/2018 لەكاتژمێر 10:43ی شەودا دەردەكەوێت، واتا بەرلە نیوەی شەو بە كاتژمێرێك و 17 خولەك.

 

بەپشتبەستن بەو زانیارییانە، رۆژی پێنجشەممە بەرواری 14/6/2018 دەبێتە رۆژی 29ی رەمەزانی پیرۆز.

 

ئاشكراشیكردووە کە لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 14-6-2018 دەكرێت مانگ ببینرێت، ئەگەر كەش رێگەبدات و هەورو هەڵڵا نەبێت، چونكە مانگی هیلال لەپاش خۆرئاوابوون لە ئاسماندا دەردەكەوێت و بۆ ماوەی 40 خولەك دەمێنێتەوە بەرلەوەی ئاواببێت.

 

هەروەها روونیکردووەتەوە: "لە روانگەی ئەو زانیارییانەوە، رۆژی هەینی رێکەوتی 15/6/2018 یەكەم رۆژی جەژنی رمەزان و یەكەم رۆژی مانگی شەوالی ساڵی 1439ی كۆچی دەبێت".
















زۆرترین بینراوەکان