نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا


نەتەوە  |   17:46:02 2018-05-27  |   (735) جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت بەراورد بە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ  "هەردوو جۆرەکەی تاڕادەیەک بەبەرزیی و جێگیریی ماوەتەوە ئەگەرچی بەهۆی پشووی بۆرسەوە مامەڵەو هەڵکشان و داکشان لە نرخەکەیدا سنووردارە".
A+    A-


ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/5/27 نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاویشەوە بەراورد بە سەرلەبەیانی جێگیرەو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 76 دۆلارو 24 سەنت لەکاتێکدا سەرلەبەیانی بە 76 دۆلارو 18 سەنت بووە.

 

هەرچی نەوتی خاوی سوکی ئەمریکاییشە نرخەکەی بە 67 دۆلارو 52 سەنتە لەکاتێکدا سەرلەبەیانیش بە هەمان نرخ بووە.

 

سەرەڕای مانەوەی نرخەکان لەو ئاستەدا بەڵام بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو نرخی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند و خاویش لە 75 دۆلار نزیک بووەوە.
















زۆرترین بینراوەکان