تۆماركردنى ناوی قه‌واره‌ سیاسیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات


نەتەوە  |   15:32:55 2018-05-27  |   (536) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی "هه‌رێم" نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خاته‌ڕو، ئاشكراشی ده‌كات له‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌تا حه‌وتی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو تۆمار کردنی ناوی ئه‌و قه‌وارانه‌ ده‌ستپێده‌كات.
A+    A-

 

شۆرش حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندن له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی ئایار له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تۆماركردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌كان له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستیپیكردووه‌و تا 7ی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.


ناوبراو وتیشی" ئاماده‌كاری باشكراوه‌ بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران به‌ جۆرێك ته‌نها ماوه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران په‌سه‌ند بكرێت و له‌ یەکی ته‌مووزەوە ده‌ست ده‌كرێت به‌ تۆماری ده‌نگده‌ران و نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان، به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش وه‌ك جاری پێشوو كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان به‌كار ناهێنڕێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان