دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق ده‌رباره‌ی په‌سه‌ندنه‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا


رۆژان رەحمان رەسول  |   13:06:44 2018-05-27  |   (2,878) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنی ئه‌نجامدا و وه‌ڵامی تانه‌و سكاڵای ئه‌و لایه‌نانه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ره‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌یانبوو، وته‌بێژی دادگاكه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

ئیاس سامۆك وته‌بێژی دادگای باڵای‌ فیدراڵی رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/5/2018، دادگای‌ باڵا دانیشتنێكی له‌باره‌ی تانه‌و سكاڵای لایه‌نه‌كان تایبه‌ت به‌ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراق ئه‌نجامدا".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختله‌وه‌كرایه‌وه‌، كه‌ دادگای فیدراڵی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و پرسه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و پرسه‌ تایبه‌ته‌ به‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و ئه‌وان ده‌توانن ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سكاڵاكان ده‌رببڕن"، رونیشیكرده‌وه‌، "دواتر بڕیاره‌كه‌ ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی قه‌زایی له‌دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی فیدراڵی ده‌كرێت".


وتیشی: "به‌پێی ماده‌كانی (4 و 80/1)، دادگاكه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تانانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌، چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و دۆسێیانه‌ كاری دادگاكه‌ نییه‌".
















زۆرترین بینراوەکان