نووسەرێكی به‌ناوبانگی كورد كۆچی دوایی كرد


نەتەوە  |   12:36:15 2018-05-27  |   (797) جار خوێندراوەتەوە

نوسه‌ر و ئه‌دیب و وه‌رگێڕی كورد "محەمەد ساڵح ئیبراهیمی" لە شاری تارانی پایتەختی ئێران له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
A+    A-

 

محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە "شەپۆل"، نووسەر و وەرگێڕ و لێكۆڵەر و رۆژنامەنووس و مامۆستای زانكۆ، كه‌ ساڵی لە ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەكی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لە دایكبووە، دوێنی شه‌ممه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.


ئەو ئەدیبە كه‌ به‌ یه‌كه‌مین وه‌رگێڕی قورئان به‌ زمانی كوردی ناسراوه‌ لە رادیۆی كوردی تاران كاری كردووە، هەروەها گۆڤاری "گرشەی كوردستان"ی بە زمانی كوردی چاپ و بڵاوكردووەتەوە، ناوبراو ٣٥ بەرهەمی لە چاپ دراوی هەیە.


بەرهەمەكانی شەپۆل بریتین لە "وەڕگێرانی قورئانی پیرۆز بە زمانی كوردی، ڕاپەڕینی ژەنڕاڵ مستەفا بارزانی ڕابەری كەبیری كورد، گەنجینەی فەرهەنگ و زانست، زانایانی كورد، كۆبانێ، باوی كۆمەڵایەتی و ژنانی كورد لە مێژوودا".
















زۆرترین بینراوەکان