لە عێراق نرخی بەنزین بۆ 250 دینار دادەبەزێندرێت


نەتەوە  |   12:16:56 2018-05-27  |   (7,476) جار خوێندراوەتەوە

له‌كاتێكدا لە "نێوەڕاست و باشووری عێراق" كار دەكرێت بۆ ئەوەی نرخی بەنزین لە 450 دینارەوە بكرێت بە 250 دینار، بەڵام تا ئێستاش له‌هەرێم هیچ هەوڵێك نەخراوه‌ته‌گەڕ بۆ دیاریكردنی نرخێكی جێگیر و لیترێك به‌نزین بۆ نزیكەی هەزار دینار بەرز دەبێتەوە.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییە مێدیاییەكان لە نێوەڕاست و باشووری عێراق كار دەكرێت بۆ ئەوەی نرخی بەنزین لە 450 دینارەوە بكرێت بە 250 دینار، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بۆ نزیكەی هەزار دینار بەرز دەبێتەوە.


له‌وباره‌یه‌وه‌ شێركۆ جەودەت، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكد بۆ سایتی خەڵكی راگەیاندوه‌، حكومەتی عێراقی پاڵپشتییەكی تەواوی بەرهەمهێنانی بەنزین دەكات، ئەمەش وادەكات تێچونەكەی لەسەر پاڵێوگەكان كەم بێتەوە.


وتیشی "حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2016 ئەو پشتیوانییەی راگرتووەو هیچ پشتیوانییەك بۆ بەرهەمی نەوت و بەنزین ناكات و هەمووی داوەتە دەست كەرتی تایبەت ئەوانیش بە بیانوی ئەوەی كە نرخی نەوت لە بۆڕسەی نەوتی جیهانیدا بەرز دەبێتەوە، خۆیان نرخ دیاری دەكەن".


سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سروشتییەكانیش ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووه‌، لە هەرێمی كوردستان دیاریكردنی نرخەكان لەدەست كەرتی تایبەتە و بەپێچەوانەوە لە ناوچەكانی تری عێراق لەدەست كەرتی گشتییە.


ناوبراو سەبارەت بە دیاریكردن و چاودێریكردنی نرخی بەنزین، هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، دەبێت پارێزگاكان باشتر كۆنتڕۆڵی نرخی نەوت و بەنزین بكەن، نەك بەو شێوەیە بە رەهای بیداتە دەست كەرتی تایبەت.
















زۆرترین بینراوەکان