بڕیارێكی نوێ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌


رۆژان رەحمان رەسول  |   11:22:05 2018-05-27  |   (6,718) جار خوێندراوەتەوە

حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات، كه‌ به‌پێی "له‌مه‌ودوا دانان و دامه‌زراندن و له‌بریدانان بۆ مووچه‌خۆرانی شارستانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".
A+    A-

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 20ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2017 به‌ نوسراوی ژماره‌(121)، دانان و دامه‌زراندن و بریدانان له‌ كاتی چۆڵبوونی میلاكی هه‌ر مووچه‌خۆرێك ڕاگیرا به‌پێی بڕیارێكی نوێ، كه‌ نوسراوه‌كه‌ی له‌ 22ی ئایاردا ده‌رچووه‌، بڕیاره‌كه‌ی پێشووتر هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ دانان و دامه‌زراندن و له‌ بڕیدانان بۆ موچه‌خۆران ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.


هاوكات به‌پێی بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌، كه‌ واژۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، له‌مه‌ودوا له‌كاتی چۆڵبوونی میلاكی هه‌ر مووچه‌خۆرێك ده‌توانرێت شوێنه‌كه‌ی پڕبكرێته‌وه‌، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت، كه‌ له‌ كه‌رتی پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربازی و پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆن.


له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاری ژماره‌(121)ی تایبه‌ت به‌ دانان و دامه‌زراندن و له‌بڕیدانان پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی یاسایی خزمه‌تی شارستانی و میلاك و یاساكانی تری په‌یوه‌ندیدار بێت، ئه‌ویش له‌ دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
 
















زۆرترین بینراوەکان