زانیاری نوێ لەسەر کامێراکانی هاتوچۆ


نەتەوە  |   19:55:03 2018-05-26  |   (3,154) جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی هەرێم روونكردنەوە لەسەر نایاسایی بوونی سزای كامێراكانی چاودێریی هاتوچۆ دەدات و بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: ئێمە یاساكانی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكەین و هەر شتێك ببێتە هۆی سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتیان، ئەنجامی دەدەین.
A+    A-

 

لیوا رزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم، بە  تۆڕی هەواڵی سلێمانی  راگەیاندووە: ئەو یاسایانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرچووە تایبەت بە سزاكانی هاتووچۆ، جێبەجێی دەكەین و یاساكەش دەسەڵاتی داوە بە هەردوو وەزیری ناوخۆو دارایی، گۆڕانكاری لە سزاو رسوماتەكاندا بكەن.

 

لەبارەی تۆماركردنی سكاڵا لەدادگا لەسەر سزاكانی كامێرای هاتووچۆ، بەبیانووی نایاسایی بوونی ئەو غەرامەیەی بەهۆی خێرالێخوڕینەوە لە شۆفێران وەردەگیرێت، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم وتی: هاوڵاتی ئازادە لە تۆماركردنی سكاڵا، بەڵام ئێمە هەر رێنماییەكمان بۆبێت، جێبەجێدەكەین.

 

لیوا رزگار عەلی راشیگەیاند: هەر شتێك كرداری بێت و رێگربێت لەوەی تیژڕەوی كەمبكاتەوەو ببێتە هۆی سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتی، ئێمە ئەنجامی دەدەین، چونكە بەرژەوەندی گشتی تێدایە.
















زۆرترین بینراوەکان