مەلا بەختیار په‌یامێك بۆ حه‌وت حزبه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   13:35:48 2018-05-25  |   (958) جار خوێندراوەتەوە

دوای گەڕانەوەی شاندی یەکێتی لە بەغدا، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، "لەگەڵ پارتی گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی بە پڕۆژە و شاندی هاوبەشەوە بچنە بەغدا".
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25/5/2018 مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، 12 کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامداوە و ویستوویانە بزانن شانۆی سیاسی لە بەغدا دوای هەڵبژاردن چۆنە و کورد دەبێت چیبکات.

 

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەغدای نوێ بەغدایەکی دیکەیە، نابێت بە کێشەکانی رابردووەوە بچنە بەغدا و باسی ڤیتۆ بکرێت، هاوكات داواشی لە لایەنە ناڕازییەکانكرد، "ناکرێ لەبەر کێشەکانی کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردن نەچنە بەغدا، بۆیە دەبێت بچنە ئەوێ ئەوکات دەزانن لەوێ کێشەکان دوو هێندە و سێ هێندەن لە هەموو بوارەکاندا".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی بووە، ئێستاش پێویستە هەموو لایەنەکان بە شاند و پڕۆژەی هاوبەشەوە بچنە بەغدا.


بەوتەی مەلا بەختیار شاندەکەی یەکێتی بە بەرپرسانی عێراقییان وتووە "شکستتانهێناوە، بەڵگەش بۆ ئەوە لە 30%ی خەڵکی بەغدا بەشداری هەڵبژاردنی کردووە، بەڵام لە کوردستان لانیکەم لە 50%ی خەڵک بەشداربووە".
















زۆرترین بینراوەکان