پاش جیابوونه‌وه‌ له‌شەیما قاسم خۆشەویستە نوێیەکەی ئاشکرا کرد


نەتەوە  |   12:59:28 2018-05-25  |   (1,719) جار خوێندراوەتەوە

پێشکەشکاری ناسراوی عیراق "ئـەحمەد خەفاجی" كه‌ ده‌زگیرانی شه‌یما قاسم شاجوانی پێشووی عێراق بوو، پاش دوو ساڵ له‌ جیابوونه‌وه‌ی له‌و خانمه‌ وێنه‌ی له‌گه‌ڵ كچێك بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ده‌وترێت "كه‌پڵی نوێیه‌تی".
A+    A-

 

ئه‌حمه‌د خه‌فاجی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆِری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی و كچێكی داناوه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی "من به‌ زمانی دڵ ده‌تبینم به‌هه‌شتەكه‌م، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ تاڵییه‌كانی ژیان به‌ تۆوه‌ شیرینه‌"، هاوكات زۆربه‌ی هه‌وادارانی به‌بینی ئه‌و وێنه‌یه‌ جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌و كچه‌ "خۆشه‌ویستی نوێیه‌تی".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ساڵی 2016 شەیما قاسم ئەڵقەی دەستگیرانی لەگەڵ ئەحمەد خەفاجی ڕاگەیاندنکار و ئەکتەری ناسراوی عیراقی گۆڕیەوە، دواتر پاش چه‌ند مانگێك هەواڵی جیابوونەوەیان بڵاوکردەوە.


 
















زۆرترین بینراوەکان