وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی موچه‌ راده‌گه‌یه‌نێت.. موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای جه‌ژن


نەتەوە  |   12:19:26 2018-05-25  |   (31,472) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "لەپێش جەژنی رەمەزان، وەزارەتی دارایی هەرێم موچەی تەواوی وەزارەتە مەدەنیەكان دابەشدەكات و بەپێی زانیارییەكانیش، دوو وه‌زاره‌ت و چه‌ند شوێنێكی تر دەكەوێتە دوای جەژن، بەرپرسێكی یەكێتیی مامۆستایانیش روونكردنەوە لەسەر موچەی پەروەردە دەدات.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی ئێس ئێن ئێن له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەست كەوتوون، ئەو وەزارەتە پلانی هەیە بەر لە جەژنی رەمەزان، موچەی مانگی 3ی تەواوی وەزارەتە مەدەنییەكان دابەش بكات.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەرچەندە بەپێی خشتەی دوو مانگی رابردوو، لە رۆژانی (5 بۆ 6)ی هەموو مانگێك دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات، بەڵام پێدەچێت دابەشكردنەكە پێشبخرێت بۆئەوەی لەماوەی كەمتر لە 10 رۆژدا، موچەی تەواوی وەزارەتە مەدەنیەكان دابەشبكرێت.


لەزانیاراییەكاندا هاتووە، تەنها دابەشكردنی موچەی وەزارەتە ئەمنییەكان (پێشمەرگە، ناوخۆ و دەزگای ئاسایش) و خانەنشینی دەكەوێتە دوای جەژنەوە.


لەو بارەیەشەوە، عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، بەماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگەیاندوه‌، بەپێی خشتەی مانگەكانی رابردوو، لە رۆژانی (5 بۆ 6)ی مانگی داهاتوو، دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی دەستپێدەكات.
 
















زۆرترین بینراوەکان