وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕونكردنەوە لەسەر سزادانی هاوڵاتیان دەدات


نەتەوە  |   00:56:17 2018-05-25  |   (1,369) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەسەر بڕیارەكەی "وەزارەتی ناوخۆی عێراق" بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و سزادانی ئەو كەسانەی لەشوێنە گشتییەكاندا لەمانگی ڕەمەزان خواردن و خواردنەوە دەخۆن، ڕونكردنەوە دەدات.
A+    A-

 

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 24/5/2018 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێكدا، هەڕەشەی سزادان و دادگاییكردنی ئەو كەسانەی كردووە، كە لەمانگی رەمەزاندا لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان خواردن و خواردنەوە دەخۆن.


له‌وباره‌شه‌وه‌ سەعید محەمەد، ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ڕێنماییانەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پەیوەندی بەئێمەوە نییەو وەك هەرێمی كوردستان پێوەی پابەند نابین.


ناوبراو وتیشی:" هیچ ڕێنماییەكی دیاریكراو لەوەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە لەوبارەیەوە دەرنەچووە، بەڵام پارێزگارو قائیمقامەكانیش ڕێنمایی تایبەتیان هەیە بۆچۆنیەتی ڕێزگرتن لەمانگی ڕەمەزان بۆ چایخانەو چێشتخانەكان".


ڕاوێژكارە یاساییەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەكەیان هیچ سزایەكی بۆ ئەو جۆرە حاڵەتە دیاری نەكردووە، چونكە هاوڵاتیانی هەرێم وەك دابونەریت و رێزگرتن لە مانگی رەمەزان، لەشوێنە گشتییەكاندا خواردن ناخۆن.
 
















زۆرترین بینراوەکان