سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئەم پەیامە توندە ئاراستەی یۆمتیتی دەکات


نەتەوە  |   17:39:43 2018-05-24  |   (864) جار خوێندراوەتەوە

دەنگۆی رۆشتنی یۆمتیتی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی هێنایە دەنگ و لەرێی وەڵامدانەوەی ئەو بەرگریکارەوە پەیامێکی توندی ئاراستەی یاریزانانی یانەکە کرد.
A+    A-


ماوەیەکە لێرەو لەوێ دەنگۆی رۆشتنی یۆمتیتی بەرگریکارە فەرەنسیەکەی یانەی بەرشەلۆنە بڵاودەکرێتەوەو یانەی مانچستەر یونایتدیش ئامادەیە بۆندی ئەو یاریزانە بشکێنێت و دوو ھێندەی بەرشەلۆنە مووچەی پێبدات.

 

بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیە لەمیدیاکانداو داواکاریی یۆمتیتی بۆ زیادکردنی مووچەکەی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەی تووشی هەڵچوون و تووڕەبوون کردووەو ئەمڕۆ لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی یۆمتیتی و ھەندێک لەو یاریزانانەی کرد کە داوای زیادکردنی مووچەکەیان دەکەن.

 

بارتۆمیۆ-ی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە  لەوبارەیەوە بە میدیاکانی راگەیاندووە: "یانەکەی ئامادە نییە بۆ وەرزی داھاتوو ھیچ بڕە پارەیەک زیاد بکات و مووچەی ھیچ یاریزانێکیش زیاد ناکات.

 

سایتی سپۆرتی کەتەلۆنیش لەو رووەوە نووسیویەتی: ئەو پەیامەی بارتۆمیۆ بە تایبەتی بۆ یۆمتیتی بووە".
















زۆرترین بینراوەکان