رێوشوێنی یاسایی لەدژی ئەو كەسانەی بەئاشكرا لە رەمەزاندا خواردن دەخۆن، دەگیرێتەبەر


نەتەوە  |   14:47:05 2018-05-24  |   (3,485) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی "عێراق"، فەرمان و رێنمایی تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەردەكات، هاوكات جه‌ختله‌سه‌ر گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەوانەی بە ئاشكرا خواردن دەخۆن، دەكاتەوە.
A+    A-

 

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە"بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە، بڕیارماندا تەواوی سەرۆكەكانی یەكە ئیدارییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پارێزگاكاندا، رێوشوێنی یاسایی لە دژی هەموو ئەوانە بگرنەبەر، كە بە ئاشكرا لە مانگی رمەزاندا خواردن دەخۆن، و بەپێی ئەحكامەكانی یاسا بدرێنە دادگا".


لە بەیاننامەكەدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،"جه‌ختیان لەسەر داخستنی كۆگاكانی فرۆشتنی ماددە كهولییەكان و چڕكردنەوەی چاودێرییەكان و داخستنی چێشتخانەكان كردۆتەوە، چاودێری ئەو شوێنانەش دەكەین، كە پێشتر بەرۆژ خواردنیان تێدا دەفرۆشرا، جگە لە هەندێك شوێنی دیاریكراو كە دەرگاكانیان بە پەردە دادەپۆشرێن و لەئێستادا وەك نەریتێك لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكاندا دەردەكەون".


وەزارەتی ناوخۆ، ئەو شوێنانەی بەدەركردوون كه‌ بریتیه‌ له‌ "چێشتخانەكان لە كارگەكان، و چێشتخانەكانی خوێندكاران، و چێشتخانە پلە یەكەكانی ناوشارەكان و چێشتخانە گەشتوگوزارییەكانی رێگەكانی دەرەوە دیاریی دەكات".


له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، "چێشتخانەكان لە مانگی رمەزانی پیرۆزدا، لەو شارانەدا دەكرێنەوە، كە چێشتخانەی پلە یەكیان تێیدایە و رێگە دەدرێت لە كاتژێر (2-5)، چێشتخانەكان لە ناوەندی پارێزگاكاندا بكرێنەوە، رێگە دەدرێت چێشتخانەكان لە قەزاكاندا لە كاتژمێر (1-3) بكرێنەوە، تەنیا رێگە بە كردنەوەی یەك چێشتخانە دەدرێت لە سەنتەری ناحیەكاندا".


له‌ كۆتایشدا هاتووه‌، "دەزگا ئیدارییەكان بەرپرسن لە چاودێریكردنی هەموو گازینۆ گشتییەكان لە خۆرهەڵاتنەوە تا خۆرئاوابوون، ئەو چالاكییە هونەرییانەش كە لەگەڵ پیرۆزیی مانگی رمەزاندا ناگونجێن لە دوای رۆژووشكاندن لە تەواوی هۆتێل و یانە كۆمەڵایەتییەكاندا قەدەغە دەكرێن".
















زۆرترین بینراوەکان