دابه‌شكردنی‌ ئه‌م موچه‌یه‌ دواده‌كه‌وێت


نەتەوە  |   13:46:55 2018-05-24  |   (4,139) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوی‌ لیواكانی‌ نه‌وت گازی‌ هه‌رێم دابه‌شبكرێت، به‌ڵام موچه‌كه‌یان پێنه‌درا، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش "یه‌كشه‌ممه‌ یان دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو موچه‌ وه‌رده‌گرین".
A+    A-

 

ه‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌لیواكانی‌ نه‌وت و گازی هه‌رێم  ده‌ستكه‌وتوون، "ئه‌گه‌رچی‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ لیواكانی‌ نه‌وت و گاز دابه‌شبكرێت به‌ڵام دابه‌شنه‌كرا، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ نه‌بونی‌ پاره‌ی‌ پێویست و ئیجرائاتی‌ بانكه‌كان له‌هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نه‌توانراوه‌ موچه‌مان پێبدرێت".


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كشه‌ممه‌ یان دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو موچه‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیوای‌ دوی‌ نه‌وت و گازی‌ سلێمانی‌ وتی‌:"بۆئه‌وه‌ش تائێستا به‌فه‌رمی‌ ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌و دوو ڕۆژه‌دا موچه‌مان پێ ده‌درێت یاخود نا".


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شه‌وی‌ ڕابردو و عه‌مید جه‌بار خدر به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی لیوای دوی نه‌وت و گازی سلێمانی‌ به‌ سایتی ئێس ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندبوو، "لیستی موچه‌ی لیواكانی نه‌وت و گاز  ئاماده‌كراوه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێمه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 24ی 5ی‌ 2018 موچه‌ی مانگی دومان پێده‌درێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان