دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شازاده‌ چەند کارێکی لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت


نەتەوە  |   12:45:24 2018-05-24  |   (1,029) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی شازاده‌ی بریتانیا و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی مێگان مێركڵ چه‌ندین یاسای بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ شكێنراوه‌، به‌ڵام مێگان له‌ دوای بوونی به‌ هاوسه‌ری فه‌رمی شازاده‌ كۆمه‌ڵێك كاری لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، له‌وانه‌ش:
A+    A-

 

-چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ته‌نیا: هیچ ئه‌ندامێكی خێزانی شاهانه‌ به‌ ته‌نیا و به‌بێ پاسه‌وان ناتوانن بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.


-گرتنی وێنه‌ی سێڵفی: پێشتر مێگان به‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هه‌واداره‌كانیدا وێنه‌ی سێڵفی ده‌گرت و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرایه‌وه‌، له‌ دوای بوونی به‌ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ مێگان چیتر ناتوانێت وێنه‌ی سێڵفی بگرێت.


-به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردندا: ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ ناتوانن به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن.


-به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هه‌وادار و فۆڵۆوه‌رزێكی زۆر بوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ دوای ڕاگه‌یاندنی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شازاده‌ هاری، سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌كانی مێگان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سڕانه‌وه‌. 


-به‌كارهێنانی بۆیه‌ی نینۆكی ڕه‌نگ تۆخ.


-واژۆكردن: پێشتر مێگان وه‌ك ئه‌كته‌رێك واژۆی بۆ هه‌واداره‌كانی كردووه‌ و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ناتوانێت واژۆ بۆ هه‌واداره‌كانی بكات.


-خه‌وتن له‌ پێش شاژنه‌ ئیلیزابێزدا.


-قاچ خستنه‌ سه‌ر قاچ له‌ كاتی دانیشتندا: ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ نه‌ریته‌كانی خێزانی شاهانه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ دانانیشن.
 
















زۆرترین بینراوەکان